لە روداوێکی هاتوچۆدا لە گوندەواری حەسەکە چوار کەس گیانیانلەدەستدا

حەسەکە – نۆرس پرێس

پێشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە گوندەواری باشووری شاری حەسەکە، چوار کەس گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی پزیشکی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری H1 لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی سانتافیدا بووە، لە نزیک دەروازەی گوندی ئەبوفاس، لەسەر رێگای پێکەوەبەستنی شاری حەسەکە بە شەدادییەوە.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەم رووداوەدا چوار کەس گیانیانلەدەستداوە کە دوویان ئەندامی رێکخراوی پزیشکی مانگی سووری کوردی بوون.

سەرچاوەکە، کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، کەسی پێنجەم لە نەخۆشخانەیەکی شاری حەسەکەیە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

تا ئێستا مانگی سووری کوردی هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکە و ئەنجامەکانی نەداوە.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: محەممەد ئەلقازی