لە شەڕێکی توند لە باکووری رۆژهەڵاتی حەڵەب کوژراو و بریندار کەوتنەوە

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوونێکی توندوتیژی نێوان ئاوارەکانی شاری ئەلسەفیرە و میلیشیای ئەحرارئەلشەرقییەدا، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە گوندەواری شاری باب لە باکووری رۆژهەڵاتی حەڵەب چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە کامپی شەبیران لە نزیک گوندی تەرحین لە گوندەواری باب، لە نێوان ئەحرار ئەلشەرقیە و خەڵکی ئاوارەی شارۆچکەی ئەلسەفیرەدا لە باشووری شاری حەڵەب، شەڕ و پێکدادانی توندوتیژ روویداوە.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو، کە لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەدا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەنگۆی بەردەوامی شەڕەکە هەیە.

دووشەممەی رابردووش لە کامپی یەحموول لە نزیک شاری ئەعزاز لە باکووری شاری حەڵەب، لە نێوان لایەنە دڵسۆزەکانی تورکیا، سێ کەس کوژران و کەسانی دیکەش بریندار بوون.

ئەو ناوچانەی لە باکووری حەڵەب لەلایەن میلیشیاکانی “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیاوە دەسەڵاتیان بەسەردا گیراوە، بەردەوام ئاژاوەی ئەمنی بەخۆوە دەبینن.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: محەممەد ئەلقازی