گۆڕانکاری لە پۆست و پله ئیدارییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ریدا کرا
رەققە – نۆرس پرێس
لە چەند رۆژی رابردوودا، به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستان چه‌ند گۆڕانکارییه‌كی لە پۆست و پله ئیدارییه‌كانی به‌ڕێو‌به‌رێتیەکەدا كرد، بە دامەزراندنی چه‌ند بەرپرسێکی نوێ.
گۆڕانکارییەکان بریتی بوون لە بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێو‌به‌رێتیەکە، ده‌سته‌ی پەروەردە و چه‌ندین گۆڕانكاری تر.
دووشەممەی رابوردوو، ماڵپەڕی ئەنجومەنی جێبەجێکاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری وێنه‌ی ڕێزلێنانی كه‌وسه‌ر دۆكۆ هاوسەرۆکی پێشووی ده‌سته‌ی پەروەردەی بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “دۆكۆ”ڕۆڵی هه‌بووه لە بەرزكردنەوەی ئاستی په‌روه‌رده و پرۆسەی خوێندن لە ڕۆژئاوای كوردستان، ئاماژەیان بە گۆڕینی ئه‌ركه‌كه‌ی دا، بەبێ ئەوەی هۆكاره‌كه‌ی روون بكەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی نۆرس پرێس، سەمیرە حاجی عەلی، هاوسەرۆکی پێشووی ده‌سته‌ی پەروەردە لە هه‌رێمی جه‌زیره، شوێنی دۆکۆ دەگرێتەوە.
“سەمیرە” لەو وێنانەی کە بڵاو کراونەتەوە لە تەنیشت كه‌وسه‌ر دۆکۆ دەرکەوتووە ، له‌گه‌ل رەجەب موشریف، هاوسەرۆکی ده‌سته‌ی پەروەردە.
گۆڕانكارییه‌كی دیکەش وەرگرتنی پۆستێکی نوێیە لە لایەن “بەدران چیا کورد” ەوە كه وەک هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوبه‌رێتی خۆسەری ده‌ستبه‌كار بوو، لە شوێنی عەبدولکەریم عومەر کە گواستراوه سلكی دیپلۆماسی لە ئەوروپا.
چوارشەممەی ڕابردوو، فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەواڵی پێشوازی “چیا کورد”ی له نیکۆلاس گرانگەر نوێنەری نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە بڵاوکردەوە و وەک هاوسەرۆکی فه‌رمانگه‌كه ناسێندرا.
بەدران چیا کورد، سیاسه‌تمه‌دارێكی کورده، چه‌ندین پۆستی ئیداریی لەناو به‌ڕێوبه‌رێتی خۆسەریدا هەبووە، دواهەمینیان جێگری هاوسه‌رۆكی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری به‌ڕێوبه‌رێتی خۆسەری بووه له ڕۆژئاوای كوردستان.
عەبدولکەریم عومەریش ، له چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپی لە فەرەنسا و سوید ده‌ركه‌وت؛ وه‌ك نوێنەری به‌ڕێوبه‌رێتی خۆسەری، بەپێی ئه‌و وێنانه‌ی لە لایەن خۆسەرییەوە بڵاوکرانەوە.