پۆستی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبه‌جێكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات

رەقە – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتی (ئەنجومەنی گشتی پێشتر) ڕەزامەندی لەسەر دانانی هاوسەرۆکێكی نوێیی بۆ ئەنجومەنی جێبەجێکاری به‌رێوبه‌رایه‌یتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان دەربڕی.

لە كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتی، ئه‌ڤین سوید وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبه‌جێكار دەستنیشانکرد لە شوێنی بێریڤان خالید کە دوای شەش ساڵ لە وەرگرتنی ئەم پۆستە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

پێش ئەوەی ئەم پۆستە وەربگرێت، ئه‌ڤین دەرچووی كۆلێژی ئابوری بووە و پۆستی نوێنەری به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری لە هەرێمی کوردستان هه‌بووه‌.

بڕیارە لە میانی دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر ئەندامانی دادگای پاراستنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی بدرێت، کە دەزگایەکی نوێیە لەلایەن به‌رێوبه‌رایه‌یی خۆسەرەوە داندرا، لە دانیشتنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا پەسەندی کرد.

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان