دوای کوشتنی منداڵێک لە شارۆچکەی جه‌ندرێس خۆپیشاندان لە عەفرین ده‌ستی پێكرد
گونده‌واری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، له شاری عەفرینی داگیركراو و شارۆچکەی جه‌ندرێس، به‌هۆی كوشتنی منداڵێك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی پێكرد،
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سەدان کەس لە شاری عەفرین و جه‌ندرێس لە بەردەم نەخۆشخانەی سەربازی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، و داوایان كرد لێپرسینەوە له‌گه‌ل بکوژی ئه‌و منداڵه بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له شارۆچکەی جه‌ندرێس منداڵێك لەلایەن كرێكارێكی نانه‌وه‌خانه كوژرا و دواتر فڕێدرایه ناو بیرێكه‌وه، ئه‌و منداڵه‌ش كوڕی خاوه‌ن نانه‌وه‌خانه‌كه بوو.
ڕوونیشی کردەوە، “باوکی منداڵەکە تاوانبارەکەی لە نانه‌وه‌خانه‌كه دوورخستبۆوه له‌كار، و دوای ڕۆژێك تاوانبار منداڵەکەی برد و كوشتی”.
ساڵی ڕابردوو له شارۆچکەی جه‌ندرێس کۆمەڵکوژییەک ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به توركیاوه، كه چوار کەسی خەڵکی ئەو شارۆچکەیە به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆژ كوژران.