دەرەنجامی سێزدەهەمین ڕۆژی هەڵمەتی ئەمنی لە کەمپی هۆل

حەسەکە – نۆرس پرێس

هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ، ئه‌مڕۆ چوارشەممە، دەرئەنجامی سێزدەهەمین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی “مرۆڤایەتی و ئاسایش”یان ئاشکرا کرد، لە کەمپی هۆلي ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.

هێزە ئەمنییەکان لەڕێگەی بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان ڕایانگەیاندووە، كه‌ 25 ئەندامی شانه‌ی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دەستگیرکردووە کە 9 کەسیان ژنن.

ئاماژةيان بەوەشکرد،‌ ٧ خێمه‌یان تێكداوه‌ کە لەلایەن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ به‌كارهاتووه‌ بۆ”ڕاهێنان و ئەشکەنجەدان”.

بەپێی بەیاننامەکە، ٤ مه‌خزه‌نی کڵاشینکۆف و ٤ جانتای سەربازی و هاردێكیان لە ژێر زەوی دۆزیته‌وه‌.

لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا، هێزە ئەمنییەكان ئەنجامی هەفتەی یەكەمی هەڵمەتەكەیان ئاشكرا كرد، كە لە 14هەمین رۆژی خۆیدا بەردەوامە، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئەنجامی هەفتەی دووەميش ڕابگه‌یندرێت.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌: ڕه‌هه‌ف یوسف