
دێرەزوور.. سەرکردەیەکی گروپی “قاترچی” ی سەر هێزەکانی حکومەت لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو
دێرەزوور- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکردەیەکی گرووپی چەکداری “ئەلقاترچی”ی دڵسۆز بۆ هێزەکانی حکومەت، لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری بوو، لەوكاتەی بە گولەی ڕاستەوخۆ لە شارۆچکەی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەوڵی تیرۆركردنی درا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەتەوە لە دێرەزوور رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە هەوڵی تیرۆركردنی مەجید عەبار، سەرۆکی گروپی چەکداری ئەلقاترچیان داوە، لەبەردەم بارەگای گروپەکە لە شارۆچکەی عەشارە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەش داوە بەهۆی هێرشە پاسەوانێكی مەجید عەبار بریندار بووە بەڵام خۆی لەم هەوڵە رزگاری بووە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش، تاریق مەعیوف، سەرکردە لە یەکێک لە میلیشیاكانی لایەنگری ئێران، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە بەردەم ماڵەکەی لە شارۆچکەی ساڵحیە لە باکووری دێرەزوور ڕزگاری بوو.