کوژرانی سێ ئەندامی دیفاع وەتەنی لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، لە هێرشێکی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”دا بۆ سەر یەکێک لە خاڵەکانیان لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور دەستیپێکرا، سێ ئەندامی گرووپەکانی “دیفاع وەتەنی” سەر بە هێزەکانی حکومەت کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
پەیامنێری نۆرس پرێس بە گێڕانەوە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە رایگەیاند، “داعش هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە بارەگاکانی دیفاع وەتەنی لە بیابانی تابنی لە رۆژئاوای دێرەزوور”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ ئەندامی گروپەکە کوژران و ئەندامێکی دیکەش برینداربووە.
روونیشیکردەوە، ناسنامەی کوژراوەکان: تڵاڵ حەسەن ئەلکەریم و رەمز محەممەد ئەلئەحمەدە، لەکاتێکدا ناوی بریندارەکە نەزانراوە.