بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکانی سی لەنێو منداڵانی دێرەزووردا

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی هەجین لە گوندەواری دێرەزوور رایگەیاند، بەهۆی زۆری رێژەی تووشبوونەوە بە نەخۆشییەکانی سی، بەتایبەت لە منداڵاندا، نەخۆشخانەکە ناتوانێ ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لەخۆبگرێت و داوای زیادکردنی ژمارەی قەرەوێڵە و فراوانکردنی نەخۆشخانەکە دەکەن.

نەخۆشخانەی هەجین، بە نەخۆشخانەیەکی تێکەڵاو دادەنرێت؛ تاکە نەخۆشخانەیە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کە خزمەتگوزاری پزیشکی بە گشتلایەک و بەشی منداڵان و ژنان بە تایبەتی پێشکەش دەکات، بێ بەرامبەر، جگە لە دابینکردنی دەرمان.

دکتۆر مەشاری ئەلحەزوم، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هەجین رایگەیاند، بەشی منداڵان “قەرەباڵغە” بەو پێیەی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لە شارۆچکەی ئەلبوسەیرە تا باغوز درێژدەبنەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی هەوکردنی سییەکانەوە، کە کاریگەری لەسەر دروست دەبێت، منداڵان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هۆکارەکانی تری پەیوەست بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و نەبوونی بەرگری بەهێزەوە تووش دەبن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لە نەخۆشخانەکەدا 36 قەرەوێڵە بۆ منداڵان هەیە، ئەم قەرەوێڵانەش لەسەدا 25ی ئەو حاڵەتانەی نەخۆشی منداڵان ناگرنەوە، کە دەگەنە نەخۆشخانەکە، بەو پێیەی منداڵەکان پێویستیان بە کاتێکی درێژترە بۆ مانەوە لە نەخۆشخانە و لە زۆر کاتدا زیاتر لە هەفتەیەک دەمێننەوە، بۆیە دەگەینە قۆناغێک کە “رێگریمان لێدەکات لە وەرگرتنی منداڵی نەخۆشی نوێ”.

گوتیشی، رۆژانە لەنێوان 15 بۆ 20 منداڵ بە نەشتەرگەری یان سووشتی لەدایک دەبن، ، هەروەها زۆرینەی منداڵە تازە لەدایکبووەکان پێویستیان بە چاودێری چڕە، کە بۆ ماوەی دوو یان سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ناتوانن منداڵ لە بەشی چاودێری وەربگرن کە لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان لەدایک بوون یان لە کلینیکەکانی منداڵبوون، چونکە ژمارەی جێگاکانیان بەس نییە بۆ ئەو کۆرپانەی لە نەخۆشخانە لەدایک دەبن، بەپێی ئەلحەزوم.

ئەلحەزوم پێی وایە، چارەسەر لە فراوانکردنی نەخۆشخانەکە و زیادکردنی قەرەوێڵەی منداڵان و زیادکردنی قەرەوێڵکەاندایە، ئەمە جگە لە زیادکردنی ژمارەی پزیشک و پەرستارەکان.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان