لوبنان.. تەرمی سێ منداڵی سووری لە حەوزێكی ئاو دۆزرانەوە

رەققە – نۆرس پرێس

بەرگری شارستانی لوبنان، ئێوارەی دوێنێ رایگەیاند، تەرمی سێ منداڵی سورییان لە حەوزێکی ئاو لە بیقاع دەرهێناوە.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ سوپای لوبنان ڕزگارکردنی 20 هاووڵاتی سوریای لە خنکان لە کەناراوەکانی شاری تەرابلوس لە باکووری لوبنان ڕاگەیاند، لە میانی هەوڵێکدا بۆ گواستنەوەیان بە قاچاخ بە دەریای ناوەڕاستدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئەوروپا.

بەرگری شارستانی لوبنان تەرمی سێ منداڵی سووری لە گۆمێکی کشتوکاڵی سەر بە دەستەی توێژینەوەی کشتوکاڵیی زانستی لە شاری ڕەیاق دۆزیوەتەوە، کە قوڵاییەكەی چوار مەتر بووە، تەمەنی منداڵەكانیش لە نێوان 9 بۆ 13 ساڵ بووە،.

بەپێی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە لوبنان باسی لێوەکردووە، ئەو سێ تەرمە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی لوبنان.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان