نەتەوە یەکگرتووەکان: رهنگە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ببێتە تاوانی جەنگ
رهققه – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبهت بە سوریا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ڕەنگە ببێتە تاوانی جەنگ، بەو پێیەی ملیۆنێک کەسی لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش کرد و خەڵکی مەدەنیش گیانی له دهستداوه.
لیژنەکە لە ڕاپۆرتێكدا كه له ساڵڕۆژی شەڕی سوریا و ڕۆژی 18ی ئادار پێشکەشی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا لە رۆژئاوای كوردستان بووەتە هۆی بێبەشکردنی یەک ملیۆن کەس لە ئاو و کارەبا بۆ چەند هەفتەیەک، ئەمەش پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.
جەختیشی لەوەش کردووهتهوه هاووڵاتیانی مهدهنی لە هێرشە ئاسمانییە ئاراستەکراوەکاندا گیانیان له دهستداوه، ئەمەش وەک بەشێک لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا و ڕەنگە ئەم جۆرە هێرشانە ببنە تاوانی جەنگ.
لیژنەکە داوای ئاگربەست لە سوریا دەکات، هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکە لە چەندین بەرەدا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندوتیژی بووەتەوە کە لە ساڵی 2020 هوه بهم شێوهیه خراپ نهبووه.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووه، لایەنەکانی ململانێ بە شێوەیەک هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە ئەگەری هەیە ببێتە تاوانی جەنگ، لە کاتێکدا قەیرانێکی مرۆیی بێ وێنە بێهیوایی سوریاییەکان زیاتر دەکات.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، سوریا لە ماوەی چوار ساڵدا توندترین پەرەسەندنی شەڕەکانی بەخۆیەوە بینیوە. پاولۆ پینهیرۆ، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دهڵێت: گەلی سوریا بەرگەی هیچ جۆرە چڕبوونەوەیهكی ئەم شەڕە وێرانکەر و درێژخایەنە ناگرێت، زیاتر لە 90% لە خهڵكهكه بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن، ئابووریش لە ژێر ڕۆشنایی… توندکردنەوەی سزاکان دووچاری داڕمانی تەواوەتی بووهتهوه.
ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە هەموو لایەنە سوورییەکان لەو توندوتیژییەدا و کردەوەی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامداوە کە زیانی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی لێكهوتووهتهوه.
ڕاپۆرتەکە داوای لە وڵاتان کردووە هاووڵاتییەکانیان لە کەمپەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگەڕێننەوە، هاوکات ڕێوشوێنەکانیش بۆ دڵنیابوون لە دووبارە تێكهڵكردنهوهیان به کۆمەڵگەدا بگرنەبەر، ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرگیز نابێت هیچ منداڵێک بەهۆی کردەوە یان بیروباوەڕی دایک و باوکی سزا بدرێت.