ئه‌مڕۆ یاری لوتكه‌ی خولی ئینگلته‌را له نێوان یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هه‌ولێر – نۆرس پڕێس
ئێوارەی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:45 له یاریی لوتكه‌ی هه‌فته‌ی 28 ی خولی ئینگلیزی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له نێو یاریگای ئه‌نفێڵدی تایبه‌ت به خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له چه‌ند روویه‌كه‌وه بۆ هه‌ردوو یانه گرنگه دوای ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری هه‌ردوو یانه له چه‌ند ساڵێ رابردوو له ركابه‌رییه‌كی به‌رده‌وامدا بوون، هه‌روه‌ها براوه‌ی ئه‌م یارییه دێته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
یۆرگن کلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌یه‌وێت له کۆتا یاری خۆی له خولی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر پیپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت و یانه‌كه‌ی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بهێڵێته‌وه، به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پرێمه‌رلیڤ.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و یانه‌ی ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 64 خاڵ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ براوه‌ی یاری نێوان لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌رسیتی دێته پله‌ی یه‌كه‌م، به‌و پێیه‌ی پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یارییه لیڤه‌پول به كۆكردنه‌وه‌ی 63 خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه و مانچسته‌رسیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 62 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.