محەممەد سەڵاح چارەنووسی خۆی لە گەڵ لیڤەرپوڵ ئاشکرا دەکات
ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی وەرزشیی سکای سپۆرت، سەڵاح گوتویەتی، ئەستێرە گەورەکان پێشتر یانە سوورەکەیان بەجێهێشتووە، بۆیە رۆیشتنی ئەویش لە لیڤەرپوڵ نزیک و بێگومانە.
سەڵاح دەشڵێت: “هەموو شتێک دەگۆڕێت، ژمارەیەک ئەستێرەی باش یانەکەیان جێهێشتووە، یاریزانی زۆر گرنگ یانەکەیان جێهێشتووە، بەهەمان شێوە بەڕێوبەری تەکنیکییش جێیهێشت، کە زۆر گرنگە بۆ یانەکە، رۆژێکیش دێت منیش یانەکە جێدەهێڵم”.
بەڵام سەڵاح دووپاتی کردەوە کە رۆیشتنی کلۆپ لە لیڤەرپوول هیچ کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی سەڵاح نابێت، بە مانەوە بێت یان رۆیشتن.