هێزە عێراقییەکان لەناوبردنی چهند حەشارگەیهكی داعشیان لە بیابانی ئەنبار راگهیاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، هێزە عێراقییەکان لەناوبردنی چهند حەشارگە و بارەگایهكی ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە بیابانی ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردوووهتهوه تیایدا هاتووه، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە بیابانی ئەنبار، ئۆپەراسیۆنێکیان دژی ئهندامانی داعش دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووه، لە ئەنجامی ئۆپهراسیۆنهكه ژمارەیەک حهشارگهی داعش خاپوور كران کە بڕێکی زۆر پێداویستی و خۆراك و سووتەمەنی و بەڵگەنامەی ناسنامەی سەر بە داعش و پاشماوەکانی لەخۆگرتبوو.