ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت لە گوندهواری درعا کوژرا
درعا – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ، ئەندامێکی هێزەکانی حکوومەت لە گوندهواری ڕۆژئاوای شاری درعای باشووری سووریا، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ئەو ئەندامەی حکومەت بەناوی حوسێن یەحیا ئەحمەد دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج لە ڕۆژئاوای درعا کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوه، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە گوندی بهكار لە گوندهواری ڕۆژئاوای درعا تەقەیان لە “حوسێن یەحیا ئەحمەد” کردووە.
ڕوونیشیکردووەتەوە ئهو ئهندامهی كوژراوه خەڵکی شاری حومسە و لە ڕیزەکانی لیوای 112 لە فیرقەی پێنجی هێزەکانی حکومەت كاری دهكرد.