دێره‌زوور.. له هێرشێكی چه‌كداریدا کەسێک کوژرا و باوکی برینداربوو
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، لە شارۆچکهیهكی شاری دێره‌زووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، له هێرشێكی چه‌كداریدا کەسێک کوژرا و باوکیشی برینداربوو.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی ئەبو حەردوب لە ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور ڕایگەیاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نەناسراو ته‌قه‌یان له گەنج به‌ناوی “عەلی هه‌یلانی” (تەمەن 30 ساڵ) و باوکی “ حوسێن هه‌یلانی” (60 ساڵ)، كرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە بووە هۆی کوژرانی دەستبەجێی عەلی هه‌یلانی ، و برینداربوونی باوکی، دوای برینداربوونی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مەیدانی لە شارۆچکەکە و باری تەندروستی “ناجێگیرە”.
بەپێی سەرچاوەکە، ئەو گەنجە و باوکی سەر بە هیچ لایه‌نێكی سه‌ربازی و سیاسی نین، و دوژمنداریش نین.
لەکاتێکدا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنەکە نەگرتە ئەستۆ، سه‌ره‌ڕای چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و میلیشیاكانی سه‌ر به هێزەکانی حکومەت لە دێره‌زوور.