تورکیا بۆردومانی گوندێکی باکووری حەسەکە دەکات

تل تەمر – نۆرس پرێس

دوای نیوەی شەوی دووشەممە، تۆپخانەکانی تورکیا گوندێکیان لە باکووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، کردە ئامانج.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەربازیی تل تەمر بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا ناوچەی چڕی دانیشتووانیان لە گوندی تەویلەی ڕۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر، بۆردومان کردووە و زیانەکانیش تەنها ماددی بوون.

لەسەرەتای ئه م هه فتەیەوه هێزەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی سه ر به شارۆچكه ی تل تەمریان چڕكردووەتەوه و رۆژانه ئه م ناوچانە بۆردومان ده كرێن.

ئەمەش پێشێلکردنی روونی ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربەستە کە لە ساڵی 2019  بە گەرەنتی لایەنی رووسی واژۆ کراوە.