هێزەکانی حکوومەتی سووریا چەند پێگەیەک لە ئیدلیب و حەڵەب بە درۆن بۆردوومان دەکەن

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکانی هێزەکانی حکومەتی سووریاوە بۆ سەر ناوچەکانی گوندەواری ئیدلب و حەڵەب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازیی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسی راگەیاند،10 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە پێگەکانی هێزەکانی حکومەت، لە خۆرئاوای شاری حەڵەبەوە ئاراستەکراون و ناوچەی سڤیل و سەربازی ژێر دەسەڵاتی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو)یان له نزیک شارۆچکەی دارەت عیزە لە رۆژئاوای شاری حەڵەب کردووەتە ئامانج.

راشیانگەیاند، کە هێرشەکان بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس، کە یەکێکیان هاووڵاتییەکی سڤیلە و برینداربوونی سێ کەسی دیکە بە برینی قورسی جۆراوجۆر، لە نزیک دارەت عیزه و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئه لکینانە له شارۆچکەکە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، کە هێزەکانی حکومەتی سووریا لەم دواییانەدا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە درێژایی هێڵەکانی پەیوەندی لە گوندەواری لازقیە، لە گوندەوارەکانی حەما و ئیدلبەوە، تا دەگاتە گوندەواری حەڵەب، هێرشەکانیان چڕتر کردەوە.

ئامادەکردنی: موئەیەد الشێخ – داڕشتنەوەی: محەممەد ئەلقازی