ترەمپ لە 11 ویلایەت دەنگدانی بەرایی لە رکابەرەکەی “هەیلی” بردەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کە بە سێشەممەی مەزن لە ئەمریکا ناسرابوو، توانی لە 11 ویلایەتی ئەمریکا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و نزیکبووەوە لەوەی ببێتە تاکە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

لە لایەکی دیکەشەوە، کەسێکی نزیک لە نیکی هەیلی بە میدیاکانی ئەمریکای رایگەیاندووە، بەربژێرەکەی کۆمارییەکان بڕیاریداوە بکێشێتەوە و رێگە بۆ ترەمپ چۆڵبکات، ئەمەش دوای ئەوەی لە 19 هەڵبژاردنی بەرایدا، تەنها لە دووانیان بردییەوە.

ترەمپ بە جەماوەرێکی زۆر لە لایەنگرانی کە لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە فلۆریدا کۆبوونەوە، گوتی: “ئەمڕۆ ناو دەبەین بە “سێشەممەی مەزن”.

سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس، لە روونترین لێدواندا ترامپ پشتیوانیی خۆی بۆ “شەڕی ئیسرائیل” دەربڕی.