بەرپرسێکی حکومەتی سووریا: بانێکی هاوبەشی ئێرانی و سووری لە ماوەی مانگێکدا دەکەوێتە کار

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، مسان نەحاس، سکرتێری ژووری بازرگانیی سووریای ئێرانی رایگەیاند: بانکی ناوەندی ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی بانکێکی هاوبەش لە نێوان سووریا و ئێراندا، کە لە پرۆسەی دامەزراندندایە و بڕیارە لە ماوەی یەک مانگدا دەست بە کارەکانی بکات.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ناوخۆیی “ئەسەر پرێس” رایگەیاندووە کە بانکەکە بەشداری دەکات لە کارەکانی “پاکتاوی بازرگانی” لە نێوان هەردوو وڵاتدا، واتە ئاڵوگۆڕی کاڵا و جیاوازی نەختینەیی لە رێگەی بانکەکەوە، بە هەمان شێوە جەختی لەسەر گرنگی ئەم هەنگاوە کردەوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کاڵایانە کە دەتوانرێت لە ئێرانەوە هاوردە بکرێن هەموو ئەو کاڵایانەن کە رێگەپێدراون لە ئێرانەوە هاوردەبکرێن، ئامانجی بانکەکەش ئاسانکارییە بۆ کارەکانی پارەدان، بەو پێیەی سووریا و ئێران رێککەوتوون لەسەر وەرگرتنی دراوی ناوخۆیی هەر وڵاتێک سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئێران، بەهای هاوردەکردنی بەرهەمی ئێرانی لەلایەن سووریاوە نزیکەی 5 ملیار دۆلارە و ئێران ساڵانە بە بەهای بەرهەمی سووریا لە نێوان 250 بۆ 270 ملیۆن دۆلار هاوردە دەکات.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان