یەکینەکانی پاراستنی ژنان کوژرانی چەند چەکدارێکی سەر بە تورکیا لە مەنبیج رادەگەێنن

مەنبیج – نۆرس پرێس

یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندەواری مەنبیج لە رۆژئاوای کوردستان، کوژرانی شەش چەکداری لایەنگری تورکیایان راگەیاند.

رۆژی 16ی شوبات، یەکینەکانی پاراستنی ژنان جێبەجێکردنی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان راگەیاند، کە لە ئەنجامدا 9 سەرباز و چەکداری دڵسۆزی تورکیا کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش برینداربوون.

“یەپەژە” لە راگەێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە 3ی ئازاردا، بۆ سەر بنکەیەکی تورکیا لە گوندی سەید ناسر لە گوندەواری مەنبیج ئەنجامدراوە، “وەک یادێک بۆ ئەو ژنە سەرکردانەی کە بە دەستی داگیرکاری تورکیا شەهید کران”.

بەگوێرەی راگەێنراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی وێرانکردن و سووتاندنی بنکەکەی تورکیا.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە