لە گوندەواری دێرەزوور بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسدارانی ئێران كرایە ئامانج

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە گوندەواری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی سوپای پاسداران برینداربوون.

ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوروبەری ناوچەی مەیادین لە دێرەزوور بیسترا، دواتر دەرکەوت فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پیکاپێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووەتە ئامانج، لە نزیک مەزارگەی عەین عەلی لە بیابانی دێرەزوور .

سەرچاوەکانی نۆرس پرێس بڵاویان کردەوە بەهۆی هێرشەكە دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران بریندار بوونە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەی عەشارە لە گوندەواری دێرەزوور .

ئامادەکردنی: سەعید هایس – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش