لە دێرەزوور سێ ئەندام و ئەفسەری حكومەتی دیمەشق كوژران
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ لە شاری مەیادین لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، ئەفسەرێکی حکومەتی دیمەشق بە پلەی عەقید کە لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری گشتی كاری دەكرد، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان كرایە ئامانج، كوژرا.
سەرچاوەیەك بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەفسەرێك بە ناوی عەلی حەبیب خەلیل خەڵکی گوندی برومانە لە گوندەواری تەرتوس پێدەچێت بەهۆی ناکۆکییەکانی پێشوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی لەسەر دەروازەکانی بە قاچاخبردن و خاڵە ئەمنییەکانی ناو شارەکە بووبێت.
لە ڕووداوێکی دیكەدا، دوێنێ، چەکدارانی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی نەقیب “عەلی خدر”، لە فیرقەی 17 ی هێزەکانی حکومەت، لە شارۆچکەی عەشارە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە هێرشبەرەکان بە بەرچاوی بنەماڵەکەیەوە تەقەیان لە ئەفسەرەکە کردووە و دەستبەجێ کوژراوە.
هەروەها لە ڕووداوی تردا لە بیابانی مەیادین لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت لە ئەنجامی پێکدادانێک لەگەڵ هێرشبەرە نەناسراوەکان کوژرا .