تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام لەکارکەوتن

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرامی سەر بەکۆمپانیای مێتا لەکارکەوتن، بەکارهێنەران کتوپڕ لە روپەڕەکانیان دەرکران و نەیانتوانی بچنەژوورەوە.

ماک زەکەربێرگ، خاوەنی کۆمپانیای مێتا، بە دەربڕی کورت رایگەیاند، کە تەنها چەند چرکەیەکە و کێشەکە چارەسەر دەبێت، دواتریش نووسیبووی کێشەکەمان دۆزیوەتەوە و کاتمان پێبدەن چارەسەری دەکەین.

ماڵپەری دەیلی مەیل رایگەیاند هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر پلاتفۆڕمەکان، بەڵکو تەنیا کێشەکە تەکنیکییە.

بەپێی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، نزیکەی 360 هەزار ریپۆرت لەسەر وەستانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دراوە.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2024 پلاتفۆڕمی فەیسبووک 3.05 ملیار بەکارهێنەری چالاکی لە مانگێکدا و 2.09 ملیار بەکارهێنەری چالاکیشی لە رۆژانەدا هەیە.