پێنج ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزوور كوژران
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ، لە شارۆچکەیەکی باشووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەك ئەندام کوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە “سوپای پاسدارانی ئێران” لە دێرەزوور رایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان لەسەر ڕێگای یەكتربڕی سەرەکی، لە دەروازەی شاری شولا لە باشووری دێرەزوور کردە ئامانج .
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس وتیشی کە هێرشەكە بووەتە هۆی کوژرانی چوار ئەندامی “سوپای پاسدارانی ئێران” و برینداربوونی سێ ئەندامی دیکە.
هەر دوێنێ ئەندامێکی لیوای فاتمیونی ئەفغانی لە شارۆچکەی مەیادین لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان كرایە ئامانج
ئامادەکردنی: