هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ 33ساڵڕۆژی راپەڕینە مەزنەكەی پێنجی ئاداری 1991ی باشووری کوردستانە، دژی رژێمی بەعسی رووخا‌و. راپەڕین بۆ رەتكردنەوەی چەوسانەوە و زوڵم و زۆرداری رژێمی بەعس سەرەتا لە رانیەی دەروازەی راپەڕین لە پێنجی ئاداری ساڵێ 1991 دەستی پێكرد بەدوایدا لە ماوەی چەند رۆژێكدا به‌پشتیوانى و به‌شدارى جه‌ماوه‌رى كوردستان توانرا به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستان به‌شارى كه‌ركوكیشه‌وه رزگار بكرێ.
دوای كۆڕەوی ملیۆنی خەڵكی كوردستان و پاشان له‌سه‌ر پێشنیازى فه‌ره‌نساو به‌پشتیوانى ئهمریكاو به‌ریتانیا، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بڕیاری 688 ى ده‌ركرد، به‌هۆیه‌وه ناوچه‌ى (په‌ناگه‌ى ئارام) بۆ خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ى ناوچه سنووریه‌كان، له‌دژى فڕینى فڕۆكه‌كانى سوپاى عێراقى له سه‌رووى هێلى پانى 36 پله، بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان دیاریكرا.
دواى شكست هێنانى گفتوگۆكانى نێوان به‌ره‌ى كوردستانى و رژێمى سه‌دام حوسێن، 26/10/1991 حكومه‌تى عێراق ده‌ستى كرد بهكێشانهوهى داموده‌زگا ئیدارییه‌كان له‌ناوچه‌كانى كوردستان. بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم و دانانى ده‌سه‌ڵاتى یاسا، به‌ره‌ى كوردستانى بیرى له‌دامه‌زراندنى سیستمێكى په‌رله‌مانى كرده‌وه، له‌ڕێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ربه‌خۆى ئازاد‌و دیموكراتیه‌وه.
یەكێك لە بەرهەمەكانی راپەڕین ئەنجامدانی یەكەمین هەڵبژاردنی دیموكراتیانە و هێنانەكایەی پەرلەمانی كوردستان بوو، ئەوەبوو 19/5/1992 به‌به‌شدارى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر، كهنوێنهرایهتى زیاتر له سێ ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتیان ده‌كرد، هەڵبژاردن به‌هاوكارى وپشتیوانى چاودێرانى بیانى و دۆستانى گه‌لى كورد به‌ڕێوه‌چوو.