
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئەمنی لە حەسەکە و گونده‌واره‌كانی رادەگەیەنێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی فراواندا لە حەسەکە و گونده‌واره‌كانی نزیکەی 50 کەسی پەیوەندیدار بە لایەنە دەرەکی و گروپە توندڕەو و تێکدەرەکانیان دەستگیرکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵمەتێکی ئەمنی بەرفراوانیان لە حەسەکە تا شەدادی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە ئامانجی تایبەتی هەبووە و ئەندامانی شانەکانی داعش و ئەندامانی تۆڕە تێکدەره‌كانی کردووه‌تە ئامانج.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو له ئه‌نجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە 47 کەسی داواکراو دەستگیرکران کە 13 کەسیان ئەندامی شانەکانی داعش بوون، سێ ئەندام پەیوەندییان بە میلیشیا دڵسۆزەکانی تورکیاوە هەبووە و 31 ئەندامیش له “گرووپە تێکدەرەکان” بوون. هه‌روه‌ها تواندراوه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن.