هاندەرانی پاریس پشت دەکەنە مباپێ

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، وردە وردە ناوبانگەکەی لەناو هاندەرانی تیپەکەیدا لەدەستدەدا، ئەمەش لەم دواییانەدا و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، بە هۆی دەنگۆی رۆیشتنیەوە لە یانەکە دروستبووە.

دوێنێ یەکشەممە، کۆمەڵێک لە هاندەرانی پاریس سانجێرمان لەبەردەم بارەگای مەشقەکانی تیپەکە کۆبوونەوە، و نوسینیان بەرزکردەوە کە لەسەری نووسرابوو “مباپێ… رۆژی 30ی حوزەیران ئەمادە بە”.

ئەم دەستەواژەیە ئەو بەروارەیە، کە ئەستێرە پاریسیەکە دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و دەتوانێت بچێتە یانەیەکی دیکە.

لای خۆیەوە تۆڕی GFFN ی فەرەنسی بڵاویکردەوە: پێدەچێت کۆمەڵێک هاندەری پاریسی سەبریان لەگەڵ مباپێ لەدەستدابێت، و چاوەڕێی کاتی رۆیشتنی دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بەم ساتە دراماتیکیانە بهێنن.

کیلیان مباپێ (25 ساڵ) لە دوو هەفتەی رابردوودا بووەتە هۆی جەنجاڵییەکی گەورە و دزەپێکردنە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواستی رۆشتنی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا بە ئیدارەی یانەکەی گەیاندووە.

هەروەها باس لەوە کرا کە مباپێ رازی بووە گرێبەستێکی 5 ساڵە لەگەڵ ریاڵ مەدرید بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر واژۆ بکات.

کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە هاوینی 2017ەوە یاری بۆ یانەی پاریس سانجێرمان دەکات و لە مۆناکۆوە بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کردووە.