جەنەڕاڵ کۆرێللا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە
هەولێر– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویکردەوە، کە فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵ مایکڵ کۆرێللا، سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکۆم لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێ جەنەرال مایکڵ ئێریک کورێللا سەردانی شاری رمێلان و کامپەکانی هۆل و رۆژ و بنکەکانی خەزرا و تەنەفی کردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە جەنەڕاڵ کۆرێللا، رۆژی 28ی شوباتی رابردوو سەردانەکەی ئەنجامداوە و تێیدا لەگەڵ فەرماندە خۆجێییەکان و خەڵکی ناوچەکە کۆبووەتەوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندوو، کە لە سەردانەکەیدا جەنەراڵ مایکڵ پرسی قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و دۆسیەی چەکدارانی داعشی تاوتوێ کردووە و هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی دژی داعش کردووە.