هەولێر– نۆرس پرێس
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا دەڵێ، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دۆناڵد ترەمپ دەیباتەوە.
لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (سولوڤیۆڤی رووسی) لەبارەی دۆخی سووریا و جیهان، سەرۆکی سووریا ئەمریکا و تورکیای بە هۆکاری بوونی “تیرۆر” لە وڵاتەکەی زانی.
بە گوتەی ئەسەد، ماوەی 50 ساڵە هەوڵدەدەن کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رۆژئاوادا بەهێزتر بکەن، بەڵام بە گوتەی ئەو رۆژئاواییەکان ئەوەیان ناوێ، گوتیشی سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و کۆتاییهێنان بە تیرۆریستان.
ئەسەد راشیگەیاند، کە بە گوێرەی شیکارییە میدیاییەکان بێت دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام گوتیشی “سەرۆکەکانی ئەمریکا هیچ جیاوازییەکیان نییە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە میدیا و دارایی و چەک و نەوت لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کاریگەرییان هەیە، بەڵام گوتی هەر (دۆناڵد ترەامپ) براوەیە.