ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، گەنجێک خنكا و دوو کەسی دیکەش ڕزگاریان بوو، دوای ئەوەی جەندرمەی تورکیا سێ گەنجی له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ چوونه نێو خاكی توركیا فڕێدایە ناو ڕووباری عاسی لە ڕۆژئاوای ئیدلب.
ئه‌ندامێكی هێزەکانی پۆلیسی شارۆچکەی دركۆشی ڕۆژئاوای ئیدلب ڕایگەیاند، دانیشتووانی ئەو شارە تەرمی ئەو گەنجەیان دۆزیوەتەوە کە ناوی “مەحمود عەلوش” و ته‌مه‌نی (22 ساڵ)ە، و دوو هاوڕێكه‌شی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئه‌و شاره، دوای له لایه‌ن جه‌ندرمه‌وه ده‌ستگیركران، و ئه‌شكه‌نجه دران و فڕێدرانه نێو روبار، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵیاندابوو بپه‌ڕنه‌وه نێو توركیا.
یەکێک لە گەنجە ڕزگاربووەکان کە ناوی “مستەفا رۆجی”یه و ته‌مه‌نی (26 ساڵ)ه ڕایگەیاند، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بەرەو تورکیا؛ کەوتنە دەستی جەندرمە و پێش ئەوەی فڕێبدرێنە ناو ڕووباری عاسی ئه‌شكه‌نجه‌دران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە نەیانتوانیوە هاوڕێکەیان ڕزگار بکەن. ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنه‌وه‌ی: عەبدولسەلام خۆجە