بە پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئاسایش ژماره‌ی ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركرد

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بە پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، 10  ئەندامی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە گونده‌واری باکوری دێره‌زووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرد.

دوێنێ هەینی، ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ڕایگەیاند، “هێزە تایبەتەکانمان توانیان حه‌شارگه‌یه‌ك دەستنیشان بکەن كه‌ 10 ئەندامی شانه‌كانی داعشی تێدابووه‌، ئه‌وانه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له‌ دژی هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده‌” و هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامده‌دا.

هه‌ر ئه‌مڕۆر ڕێکخراوه توندڕۆکه بەرپرسیارێتی خۆی لە چەند هێرشێک لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند.

ئاسایش ئاماژەیان بەوەشکردووە، “هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکانیان و ده‌ستگیریان كردن و دەست چەکانیان گیرا”.

داڕشتنه‌وه‌ی: تەیسر محمه‌د