111-هەمین کاروانی هاوبەشی تورکیا و روسیا لە گوندەواری کۆبانی

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنی تورکیا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا، کە 111-هەمین کاروانە لەنێوان هەردوولا لە ناوچەکەدا، لە دوای رێککەوتنی رووسیا و تورکیا سەبارەت بە ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.

کاروانەکە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی رووسی و توركیا پێكهاتووە و دوو هێلیكۆپتەری رووسی یاوەری بوون، لە گوندی غەریب 15كم  رۆژهەڵاتی كۆبانیوە کەوتنەڕێ.

بەم گوندانەدا تێپەڕین: “کربناف، کۆسک، عەلیشار، گۆم عەلی، کورتەک، کوبەک ساتان، تیری، تلیجب/تل حاجب، قەباجقی بچوک، تلک، هولاقیە، خەرابیسانی خواروو/ ئیتویرانی خواروو، جیشان، قەرە موغ.”

پاشان کاروانەکە گەڕایەوە شوێنی دەستپێکردنی خۆی لە گوندی “غەریب”، لەوێشيوە چوونە ناو خاکی تورکیاوە، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلە سەربازییە رووسەکان گەڕاونەتەوە ناوەندەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سەڕین لە باشووری کۆبانی.

لە بیست و نۆی مانگی ئابی ڕابردوودا لایەنی ڕووسیا و تورکیا کاروانێکی هاوبەشیان بەڕێکرد؛ کە کاروانی ژمارە 110ی نێوانیان بوو لە گوندەواری ڕۆژئاوای کۆبانی.