سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئەنتالیادا دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا لەو وڵاتەدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەردانی تورکیا دەکات.
کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا سێ رۆژ دەخایەنێت و بە گوێرەی میدیا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌بێت و لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بە گوێرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا ژمارەیەک کۆبوونەوەیشی لەگەڵ سەرکردە و وەزیرانی بەشدار دەبێت. لەو کۆبوونەوانەدا نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ ئەو وڵاتانە، دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.
کۆڕبەندەکە بە سەرپەرشتیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت و 52 پانێڵ لەخۆی دەگرێت، ئەو دۆسیانەی لە کۆڕبەندەکەدا تاوتوێ دەکرێن بریتین لە هەژاری لە جیهان، کۆچی نایاسایی، کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا، پەتاکان، هەڕەشەی گرووپە پەڕگیرەکان، تیرۆر، ئیسلامۆفۆبیا، جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، جەنگی ئیسرائیل و حەماس، مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد، هەواڵی ساختە و شێوازەکانی رووبەڕووبوونەوەی، قووڵبوونەوەی جیاوازی نێوان هەژار و دەوڵەمەند.