له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئه‌تله‌تیك بلباو رووبه‌ڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید ده‌بێته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:30 ی شه‌و له یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ئەتلەتیک بلباو له نێو یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید ده‌بێته‌وه .
یاری چوونی نێوان هه‌ردوو یانه به بردنه‌وه‌ی بلباو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به كۆتا هاتبوو، بۆیه بۆ ئه‌م یارییه ئەتلەتیکۆ مەدرید پێویستی به بردنه‌وه هه‌یه به جیاوازی دوو گۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی یاسایی بگاته یاری كۆتایی. براوه‌ی ئه‌م یارییه‌ش رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال مایۆركا ده‌بێته له یاری كۆتایی كه بڕیاره رۆژی شه‌شی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت.
بۆ ئه‌م یارییه یانه‌ی ئەتلەتیکۆ مەدرید له تواناكانی چه‌ند یاریزانێك بێبه‌ش ده‌بێت به‌هۆی پێكانه‌وه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌نتوان گریزمان، ئه‌و یاریزانه ماوەی نۆ ڕۆژە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، بەهۆی پێكان پاژنەی ڕاستی. لای خۆیه‌وه دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید به‌شداری نه‌كردنی ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی تیپەکەی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو پشتڕاست كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی ئەتلەتیک بلباو رایگەیاند، یارییه‌كه‌یان ئاسان نابێت، سەبارەت بە ئەتلەتیکۆ مەدریدیش وتی: تیپێکی ناوازەیە کە هەمیشە ده‌یه‌وێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەرگرییەکی باش دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەتلەتیکۆ بە سەرکردایەتی دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر لە ساڵانی ڕابردوودا لە یاریگای سان مامێس زۆر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، ئامادەنەبوونی ئەنتوان گریزمانیش لە یارییەکەدا بە دەرکەوتنێکی گەورە دەزانێت. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئەو یاریزانێکی گەورەیە و ڕاهاتووە لەسەر تۆمارکردنی گۆڵ.