ئیسرائیل ناوچەی سەیدە زەینەب لە گوندەواری دیمەشق بۆردومان دەكات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی حکومەتی سوریا رایانگەیاند، بەرگری ئاسمانی سوریا وەڵامی بۆردومانێکی ئیسرائیلیان داوەتەوە بۆ سەر ناوچەی سەیدە زەینەب لە گوندەواری دیمەشقی پایتەخت و توانیویانە چەند موشەكێك بخەنە خوارەوە.

ڕادیۆی شەم ئێف ئێم کە لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت، بڵاویکردەوە، ئیسرائیل شارۆچکەی حەجیرە و یەکێک لە خاڵەکانی سەرەتای ڕێگای شاری سەیدە زەینەبی کردووەتە ئامانج.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە بەهۆی بۆردومانەكەوە برینداربوون هەبووە، هەروەها دوای بەرزبوونەوەی بڵێسەی ئاگر و دوکەڵ لە ناوچەكە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەرەو ناوچەکە ڕۆیشتوون.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی