بۆردوومانێکی تورکیا چوار ئۆتۆمبێل لە دێریک دەکاتە ئامانج
دێریک – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرشێکی ئاسمانی تورکیا چوار ئۆتۆمبێلی لە شاری دیرکی رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج.
پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، بۆردومانەکە ئۆتۆمبێلێکی نزیک گوندی خانە سری لە گوندەواری دێریک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە نزیک بازگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەروازەی دێریک و دوو ئۆتۆمبێلی لە نزیک کەوانەی دێریک، کە بەهەمان شێوە دەکەوێتە دەروازەی دێریکەوە کردووەتەئامانج.
بۆردومانەکە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە، هەروەها زیانی ماڵی بە ناوچەکانی دەوروبەری گەیاندووە.