سێنتکۆم: خستنەخوارەوەی پێنج درۆن کە کەشتییەکانی دەریای سووریان دەکردەئامانج
دیمەشق – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا رایگەیاند، دوێنێ سێشەممە، فڕۆکەکانی ئەمریکا و کەشتییەکی جەنگی هاوپەیمانان پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەریان خستە خوارەوە، کە لە ناوچەکانی سەر بە گروپی حوسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەکرابوون.
دوابەدوای شەڕی غەززە و بەئامانجکردنی رێڕەوی کەشتییەوانی لە دەریای سوور، 20 وڵات لە کۆتایی ساڵی رابردوودا پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دەریایییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی حوسییەکان راگەیاند، بەڵام هێشتا سەرکەوتوو نەبوون لە راگرتنی هێرشەکانیاندا بە یەکجاریی.
لە راگەێنراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیدا ئاماژەی بەوەشکراوە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان “مەترسییەکی نزیکیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و دەریاییەکانی ئەمریکا و کەشتییەکانی هاوپەیمانان لە دەریای سووردا دروستکردووە.”