دێرەزوور.. لەئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
دێرەزوور- نۆرس پڕێس
دوێنێ، لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگ، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش لە سێ ڕووداوی جیادا لە دێرەزوور لە ئەنجامی تەقینەوەی مین سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا بوو.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی بوکەمال لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، لەوكاتەی چەند منداڵێك لە شارۆچکەی سوکەریە لە گوندەواری بوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر سەرقاڵی یاریكردن بوونە مینەكە پێیاندا تەقیوەتەوە.
وتیشی تەقینەوەکە بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی دوو منداڵ بە ناوەکانی “مەهید دەبلان” (13 ساڵ) و “عیسا عاید” (11 ساڵ).