هەنگاریا ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ پەسەند دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ، پەرلەمانی هەنگاریا داواکارییەکەی سویدی بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانێتی (ناتۆ) پەسەند کرد.
لە مانگی ئایاری 2022 سوید و فینلاند دوای چەند مانگێک لە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا داوای ئەندامبوونیان لە ناتۆ کرد.
لە کۆی گشتی 194 ئەندام پەرلەمانی هەنگاریا دەنگیان داو و لەو ژمارەیەش 188 ئەندامی پەرلەمانی سوید دەنگیان بە بەشداریکردنی سوید دا لەبەرامبەردا شەش پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیان دا.
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاندووە، ئەندامێتی سوید هاوپەیمانییەکە بەهێزتر و سەلامەتتر دەکات، لای خۆیەوە ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەكردووە ئەمە ئاسایشی ئەوروپا و جیهان بەرزدەکاتەوە.
هەنگاریا دوا وڵاتە لە کۆی 31 ئەندامی هاوپەیمانییەکە کە ئەندامێتی سوید پەسەند دەکات، بەو پێیەی پەیوەستبوونی وڵاتێک بەم هاوپەیمانییە سەربازییە پێویستی بە ڕەزامەندی هەموو ئەندامەکانی هەیە.