له درعا دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی حكومه‌تی دیمه‌شق كرایه ئامانج و حه‌وت ئه‌ندام بریندار بوو
درعا – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، چەکدارانی نەناسراو دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزەکانی حکومەتیان لە گونده‌واری خۆرئاوای درعا لە باشووری سوریا کردە ئامانج و زیانی گیانی لە ڕیزەکانیاندا لێکەوتەوە.
چەکدارەکان ئەو دوو ئۆتۆمبێلە حکومییەیان لەسەر دووڕیانی شاری نەوا و شارۆچکەی دالی لە گونده‌واری ڕۆژئاوای درعا کردووه‌ته ئامانج.
لەم هێرشه‌داحەوت ئەندامی حكومه‌ت برینداربوون کە ئه‌فسه‌رێكیان به پله‌ی نه‌قیب له نێودابووه و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی سەنمەین.
دواتر له ئه‌و ناوچەیه‌ی هێرشه‌كه‌ی تیادا روویدا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حکومەته‌وه گەڕان بەدوای ئەو کەسانە ده‌ستی پێكرد کە بەرپرسیار بوون لە هێرشەکە.