خولی ئیسپانی.. جیرۆنا یاری هه‌یه و به بردنه‌وه پله‌ی دووه‌م له به‌رشه‌لۆنه وه‌رده‌گرێته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پڕێس
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 26 ی خولی ئیسپانی، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:00 ی شه‌و یانه‌ی جیرۆنا له نێو یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاری ئه‌م هه‌فته‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 57 خاڵ هاته پله‌ی دووه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و جیرۆنا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 59 خاڵ به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه پله‌ی دووه‌م.
لای خۆیه‌وه یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ به 25 خاڵ له پله‌ی چوارده‌هه‌مدایه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركی ئاسان نابێت كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی جیرۆنا ده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی له وه‌رزی ئه‌مساڵی لالیگا جیرۆنا ته‌نیا له سێ یاری دووچاری دۆڕان هاتووه.