ئاسایشی رۆژئاڤا دوو ئەندامی “داعش” لە گوندەواری دێرەزوور دەستگیر دەکەن
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) هەڵیانکوتایە سەر ناوچەکانی سەباحولخەیر و ئەبو خەشاب لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور و لە کاتی هەڵمەتەکەدا دوو ئەندامی شانەکانی “داعش”یان دەستگیرکرد و لەوێشەوە گوازرانەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکان.
بە گوێرەی روانگەی سووری، رۆژی 18ی شوبات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر ماڵێک لە شارۆچکەی ئەبو خەشاب لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور کەسێکیان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە، ئەوەش لە میانی ئۆپەراسیۆنەکدا هات بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی مامەڵە بە دراوی ساختەوە دەکەن.