مەسرور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن کۆدەبنەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی، پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بە گوێرەی راگەێنراوەکە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر7:00ی ئێوارە بە کاتی هەولێر بەرێوە دەچێت.

دوێنێ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا.

بە گوێرەی راگەیێندراوێکی دوێنێ یەکشەممەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی “چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە “تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە”.