ئێران بازاڕی دروستکردن و دابەشکردنی پاتری لە سوریا كۆنتڕۆڵ دەکات
حەلەب – نۆرس پرێس
سهرچاوهیهكی حكومی له وهزارهتی پیشهسازی سووریا به نۆرس پرێسی راگهیاند، بڕیاری ڕاگرتنی هاوردهکردنی پاتری دوای ڕێککهوتنێک بووه لهگهڵ كۆمپانیایهكی ئێرانی بۆ ڕیسایکڵکردن له تاکه کارگهی سوری بۆ بەرهەمهێنانی پاتری لە شاری حەلەب ، له پێناو هاوکاری زیاتری ئابووری له نێوان ههردوو وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆمپانیا ئێرانییهكه دوای نۆژهنكردنهوهی كارگهكه 49%ی سوودەکانی بەرهەمهێنان بۆ خۆی دهبێت، ساڵی ڕابردوو مستەفا ئیسماعیل بەڕێوبەری کۆمپانیاکە، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئێرانی ئاشکراکردبوو بۆ پەرەپێدانی تاکە کارگەی پاتری لە سوریا.
بەپێی ڕاسپاردەی وەزارەتی پیشەسازی سوریا، دوێنێ لیژنەی ئابووری حکومەتی سوریا هاوردەکردنی هەموو جۆر و قەبارەیهكی پاتری ڕاگرت.
سەرۆکوەزیرانی سووریا حوسێن ئارنۆس، پێشنیازەکەی وەزارەتی پیشەسازی پەسەند کرد لەسەر بنەمای داواکاری هەندێک لە کۆمپانیاکانی پاتری بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان بە قەدەغەکردنی هاوردەکردن یان هەڵگرتنی پشتگیری بۆ کارەکانی هاوردەکردنی پاتری.
لای خۆیهوه شەفیق عەڕەبهش توێژەری ئابوری، رایگەیاندووه، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی پاتری و کردنەوەی دەرگایەکی نوێ بۆ هێنانی کاڵای قاچاخ بۆ بازاڕ.