
ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دژی شانەکانی داعش لە حەسەکە
ره‌قه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، دەستگیرکردنی ژماره‌یه‌ك ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان راگه‌یاند، و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گرت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی “هه‌سه‌ده” لە به‌یاننامه‌یكدا رایانگه‌یاند؛ تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ١٦ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ئۆپەراسیۆنه‌كه‌دا ئەو کەسانە ده‌ستگیركران كه هاوكاری و كار ئاسانییان بۆ ئه‌ندامانی داعش كردووه، له به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
بەپێی ناوەندی ڕاگەیاندنی “هه‌سه‌ده” دەستگیرکراوەکان چەک و کەرەستەی سەربازییان پێبووە.