دوو ئەندامی حیزبوڵای لوبنانی له‌ هێرشێكی ئیسرائیلیدا له‌ حومس كوژران

حومس – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە هێرشێكی ئیسرائیلیدا کە بارهەڵگرێکی له‌ گونده‌واری حومس كردبوه‌ ئامانج، دوو كه‌س کوژران.

میدیاکانی سوریا ڕایانگەیاند، ئیسرائیل لە ناوچەی قه‌سیری  نزیک سنووری سوریا و لوبنان بارهەڵگرێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بارهه‌ڵگره‌كه‌ سوتا و دووكه‌س كوژران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسەی کوژراون لە ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنانین، و هه‌ڵگری ڕەگەزنامەی لوبنانن.

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان