مه‌نبیج.. ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دوو كه‌س ده‌ستگیرده‌كات كه تۆمه‌تبارن به بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکردنی دوو كه‌سیان راگەیاند کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ماددە هۆشبەر لە شاری مه‌نبیج .
لە 18ی شوباتدا، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرداگرتنی هەزاران حەبی مادەی هۆشبەریان راگەیاند کە بۆ به قاچاخبردن ئامادەکرابوون لە نێوان شاری ره‌ققه و مه‌نبیج .
ماڵپەری فەرمی “هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان” لە مەنبیج بڵاویكردوووه‌ته‌وه لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چاودێریكردنی دوو کەس كه گومانیان لێدەکرا بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بكه‌ن، دوای چاودێریکردنی نهێنی جموجۆڵەکانیان و کۆکردنەوەی بەڵگه دەستگیرکران .
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەست بەسەر سه‌دان پارچه حه‌بی هۆشبه‌ردا گیراوه له‌گه‌ڵ بڕێك پاره، لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا ئەو دوو کەسە دانیان بەوەدا ناوە کە بازرگانییان به ماددەی هۆشبەرەوه كردووه.