سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەتیدەکاتەوە بنکەیەکی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان كرابێت
دێرهزوور – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەتیکردەوە بنکەیەکی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا كرابێته ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، لەماوەی ڕابردوودا بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە دەکەوێتە کێڵگەی نەوتی غامر بۆردومان نەکراوە.
چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، لە چواری شوباتەوە هێزەکانمان ڕووبەڕووی هێرش نەبوونەتەوە لە عێراق و سوریا، لەکاتێکدا هێرشەکانی حوسییەکان لە دەریای سوور زیادی کردووە .
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاژانسی ههواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانی و عێراقییەوە بڵاویکردەوە، سەردانێکی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بۆ بەغدا بووە هۆی وەستاندنی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئێرانەوە لە عێراق بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەستیپێکردبوو .