ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ لە حەما لە ناوەڕاستی سوریا و گونده‌واری دیمەشق دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە حەما vایانگەیاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوەکانی جه‌نگ “محەمەد سەلوم” (15 ساڵ) لە باشووری شارۆچکەی تەلعهدا لە گونده‌واری سەلامیە و “موسعه‌ب شێخ” (27 ساڵ) لە شارۆچکەی مورک، لە گونده‌واری حەما لە کاتی كێڵانی زه‌ویی گیانیان لەدەستداوە زەویەکەی.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كان بۆ نۆرس پرێس ئاماژەیان بەوەکردووە، مینێک تەقیوەتەوە و گەنجێك بەناوی “مالیک ئەحمەد نومان” (تەمەن 22 ساڵ) لە گوندی جەبەین لە باکووری ڕۆژئاوای حەما بریندار بووە.
هاوکات گەنجێک بە ناوی “عەلی عزه‌ددین” بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەزایه لە گونده‌واری دیمەشق بریندار بوو و به هۆیه‌وه قاچێکی له‌ده‌ستداوه.
داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان